وێنەیەکی سەرۆکی ئەمریکا (جۆ بایدن) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە کە جلی سەربازی لەبەرە لە...
چالاکوانان لەسەر پلاتفۆرمی پەیوەندییەکان کلیپێکیان بڵاوکردەوە وەک لەم بەستەرەوە دیارە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوە خۆپیشاندانی خێڵەکانی شاری ئوم قەسر بووە لە پارێزگای بەسرە لە عێراق لەم دواییانەدا.
ڕاستی ئەم بانگەشەیە چییە؟
دەقی بانگەشەکە وەک لێرەوە دیارە، بە گوتەی بڵاوکەرەوە، -بەبێ دەستکاری-:
درەنگانی شەوی ڕابردوو
خۆپیشاندانی عەشایرە عەرەبەکانی بەسڕە دژی فرۆشتنی ئوم قەسر بە کوێت دەستی پێ کرد، تەقەیەکی زۆر
هەژمارێکی فەیسبووک لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ هەواڵێکی بڵاوکردەوە 117 کارلێککردنی هەیە، ئەمە جگە لەوەی چەندین پەڕەی تر هەوالەکەیان بڵاو کردۆتەوە و سەدەها بینەریان هەیە وەک ليرە و لێرەو و لێرەوەش بە عەرەبی بەدەر دەکەون.
ئەم گرتە ڤیدێۆییە لە ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە کە هی خۆپیشاندانەکانی ئێرانە بەهۆی گرانی نرخی بەنزینەوە، نەک خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئوم قەسر.
تیمی فتبینوا لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بە ڕاستی ئەو کلیپە کە بڵاودەبێتەوە و لە ئەنجامدا ئەمانەی خوارەوەی لێکەوتەوە:
دوابەدوای گەڕانی پێچەوانە بەم وێنەیە لە ڕێگەی YANDEX، ئەنجامەکان گەشتن بە ئینستاگرام، کە بەکارهێنەرێکی پلاتفۆرمەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گرانبوونی نرخی بەنزین لە ئێران کلیپەکەی بڵاوکردەوە.
لە کاتێکدا تیمی فتبینوا نەیانتوانی بەرواری ڕاستی کلیپەکە و چوارچێوەی ڕاستەقینەی پشتڕاست بکەنەوە، بەڵام هەبونی ئەم کلیپە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ڕەتیدەکاتەوە کە ئەم دواییە بێت یان وێناکردنی خۆپیشاندانەکانی ئوم قەسر لە بەسرە بيت.
هەروەها ئاژانسی فرانس پرێس بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لەو بانگەشەیە کردوە و لێکۆڵینەوەکەش بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هەواڵەکە ناڕاستە.
بە پشتبەستن بە بەدواداچونەکانی تیمی فتبینوا، دەردەکەوێت کە بانگەشەکە ناڕاستە و ڤیدیۆیەکی کۆن بەکار هێنراوە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا و هی کات و شوێنێکی ترە.