[vc_row us_bg_overlay_color=”#ffffff” el_class=”ob-post-row”][vc_column css=”%7B%22default%22%3A%7B%22background-color%22%3A%22%23ffffff%22%7D%7D” el_class=”ob-post-col” animate=”fade” animate_delay=”.2″][us_separator size=”small”][vc_column_text css=”%7B%22default%22%3A%7B%22background-color%22%3A%22%23ffffff%22%2C%22margin-bottom%22%3A%225%25%22%7D%7D” el_class=”ob-post-text”]لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاو بۆتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە جەنگ دەستی پێ کردووە و هێزەکانی ئەمریکا بۆردومانی بنکەکانی حەشدی شەعبی دەکەن.
ڕاستی بانگەشەکە چییە؟[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row us_bg_overlay_color=”#ffffff” el_class=”ob-post-row”][vc_column css=”%7B%22default%22%3A%7B%22background-color%22%3A%22%23ffffff%22%7D%7D” el_class=”ob-post-col” animate=”fade” animate_delay=”.2″][vc_column_text][/vc_column_text][us_separator size=”small”][vc_column_text css=”%7B%22default%22%3A%7B%22background-color%22%3A%22%23ffffff%22%2C%22margin-bottom%22%3A%225%25%22%7D%7D” el_class=”ob-post-text”]ڤیدیۆکە لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ بڵاو کراوەتەوە و زیاتر لە ٤٣ هەزار بینەر و ٣٣٠٠ کارلێکی هەیە.[/vc_column_text][us_image image=”74705″ size=”full”][vc_column_text]دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:
#جەنگ_دەستی_پێکرد: دیمەنێکی تری بۆردومانکردنی حەشدی شەعبی لە سنوری عیراق-سوریا، تا ئێستا 38 کوژراو هەیە
[/vc_column_text][us_separator size=”small”][/vc_column][/vc_row][vc_row us_bg_overlay_color=”#ffffff” el_class=”ob-post-row”][vc_column css=”%7B%22default%22%3A%7B%22background-color%22%3A%22%23ffffff%22%7D%7D” el_class=”ob-post-col” animate=”fade” animate_delay=”.2″][vc_column_text]
[/vc_column_text][us_separator size=”small”][vc_column_text css=”%7B%22default%22%3A%7B%22background-color%22%3A%22%23ffffff%22%2C%22margin-bottom%22%3A%225%25%22%7D%7D” el_class=”ob-post-text”]
ئەم ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە کاتی بۆمب باران کردنی هێزەکانی کەتایبی حزب اللە نەوەک ئابی ٢٠٢٣
تیمی فتبینوا بەدواداچوونیان بۆ بانگەشەکە کرد و لە ڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی گوگڵ لێنزەوە و گەشتن بە هەمان ڤیدیۆ لە تویتەر (X.com) کە لە ١٣ ی ئازاری ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڤیدیۆکە هی بۆردومان کردنی کەتائیبی حیزب اللە یە لە چەند ناوچەیەکی عێراق.
بە بەکارهێنانی دەستەواژە ئاماژەییەکانی ڤیدیۆکەی تویتەر، توانیمان بگەین بە هەمان ڤیدیۆ لە یوتیوب کە لە لایەن چەند کەناڵێکەوە بڵاو کراوەتەوە، وەک لێرە و لێرەوە دەردەکەون.
هەروەها لە هەمان گەڕانی یوتیوب ڤیدیۆیەکی تر دەردەکەوێت کە پێدەچێت هەمان ڕوداو بێت بە ئاماژەی دیمەنەکان و دەنگی کەسەکەی ناو ڤیدیۆکە. دوای وردبونەوە لە کات و وەسفی ڤیدیۆکان، دەردەکەوێت کە کۆنترین بەرواری بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕوداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە هێزەکانی ئەمریکا بۆمب بارانی هێزەکانی کەتایبی حزف اللە دەکەن لە جەرف ئەلسەخر لە عێراق.[/vc_column_text][vc_column_text]هەرچەندە پێدەچێت کە ڤیدیۆکە هی ڕوداوی بۆمب باران کردنی حزب اللە بێت کە گروپێکی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبیین، بەڵام بۆ بانگەشەی ڕوداوێک لە کات و شوێنێکی جیاوازدا بەکارهاتووە، بۆیە تیمی فتبینوا بە چەواشەکارانە لێکی دەدەنەوە.[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row us_bg_overlay_color=”#ffffff” el_class=”ob-post-row”][vc_column css=”%7B%22default%22%3A%7B%22background-color%22%3A%22%23ffffff%22%7D%7D” el_class=”ob-post-col” animate=”fade” animate_delay=”.2″][vc_column_text]
سەرچاوەی پێنجەم[/vc_column_text][us_separator size=”small”][/vc_column][/vc_row]